نیگەرانی دەربڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند هێرشەکانی سەر ژێرخانی مەدەنی ئێران
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا ئەمریکا بەردەوام بوو لە هێرشە شەڕانگێزەکانی بۆ سەر ئێران وتی: ئانتونیو گوترێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە هێرشەکانی سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران.
ستیفان دوجاریک وتی: سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی نیگەرانە لە هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران، لەوانە هازگەیەکی ناڤۆکی کە لە قۆناغی دروستکردندایە وکارگەیەکی ئاو شیرینەکەرە و هەروەها لە سەرانسەری ناوچەکەدا. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی : سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ململانێی هەنوکەیی نییە و داوای چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە و بەردەوام. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی : ژێرخانە گرینگەکان کە خەڵکی مەدەنی پشتی پێ دەبەستن بۆ مانەوە، لەوانە نەخۆشخانە و سەرچاوە ئاوییەکان، دەبێت بپارێزرێن . ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ دیپلۆماسی وتی: نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ململانێیەکان . ئێمە دەبینین جارێکی تر نرخی کاڵاکان بەرز دەبێتەوە. دوجاریک جەختی لەوە کردەوە: "ئەوە ئەرکی سکرتێری گشتی و هەموو لایەنەکانە کە هەر کارێک کە بتوانن ئەنجامی ئەدەن بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی. هەروەها ڕێز دەگرێن لە ڕۆڵی نێوەندگیرانەی پاکستان لەم بوارەدا .