سەندێرز: سێھەمی نوامبەر سەردەمی کارەساتباری سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ کۆتایی پێ دێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384457-سەندێرز_سێھەمی_نوامبەر_سەردەمی_کارەساتباری_سەرۆک_کۆمارەتیی_ترەمپ_کۆتایی_پێ_دێت
«بێرنی سەندێرز» سێناتۆری دیموکراتی ئیالەتی «ھێرمۆنت»ی ئەمریکا شەوی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ وەدواخستنی کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە، پێی داگرت: جەماوەری ئەمریکا ئەم ھەڵبژاردنە وەدوا ناخەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2020 00:00 Asia/Tehran
  • سەندێرز: سێھەمی نوامبەر سەردەمی کارەساتباری سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ کۆتایی پێ دێت

«بێرنی سەندێرز» سێناتۆری دیموکراتی ئیالەتی «ھێرمۆنت»ی ئەمریکا شەوی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ وەدواخستنی کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە، پێی داگرت: جەماوەری ئەمریکا ئەم ھەڵبژاردنە وەدوا ناخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، سەندێرز لە توییتێردا وێڕای پێ داگرتن لە سەر ئەمەی کە شارومەندانی ئەمریکی لە ملھوڕی و درۆودەلەسەو ڕەگەزپەرستیی ترەمپ وەڕەز بوونە، وتیشی: لە ڕۆژی سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ سەردەمی کارەساتباری سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ کۆتایی پێ دێت.

«نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش لە توییتێردا، وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتی لەگەڵ پێشنیارەکەی ترەمپ، .تیشی: تەنیا کۆنگرێس بۆی ھەیە کاتی ھەڵبژاردن و ئەو ڕۆژەی کە دەنگدەران دەنگەکانیان دەخەنە نێو سندوقەکانەوە دیاری بکات.

«ئالێن ڤینتروب» کاربەدەستی باڵای لێژنەی ھەڵبژاردنی فیدراڵی ئەمریکاش بە ڕاشکاوی وتی: ترەمپ دەستەڵاتی گۆڕینی کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی نییە.

ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا لە مێژووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای کرد ھەتا ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی بخرێتە دوا.