ڕەخنەی سەندێرز لە بێ دەربەستیی ترەمپ لە ھەمبەر گوزەرانی خەڵکی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384856-ڕەخنەی_سەندێرز_لە_بێ_دەربەستیی_ترەمپ_لە_ھەمبەر_گوزەرانی_خەڵکی_ئەمریکا
«بێرنی سەندێرز» سێناتۆری ئیالەتی ڤێرمۆنت»»ی ئەمریکا لە پەیامێکی توییتری دا لە خەمساردیی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بەرامبەر بە گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکەی ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 04:18 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی سەندێرز لە بێ دەربەستیی ترەمپ لە ھەمبەر گوزەرانی خەڵکی ئەمریکا

«بێرنی سەندێرز» سێناتۆری ئیالەتی ڤێرمۆنت»»ی ئەمریکا لە پەیامێکی توییتری دا لە خەمساردیی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بەرامبەر بە گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکەی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بێرتی سەندێرز» لە پەیامەکەی دا سەبارەت بە خەمساردیی ترەمپ لەمەڕ باری ئابووریی ئەمریکا نووسی: ڕەنگە ترەمپ نەزانێ کاتێک کە خەریکی یاریی گۆڵفە لەگەڵ ھاوڕێ ملیاردێرەکانی دا، ملوێنان بێکاری ئەمریکی خەریکی جمینن بەرەو لای برسیەتی.

سەندێرز وتیشی: ئەگەر پارتی کۆماریخواز بتوانێت تریلیۆنێک دۆلار باج و سەرانە لە دەوڵەمەندەکان بستێنێ، داکۆکیی لە دابین کرانی ٦٠٠ دۆلار بیمەی بێکاری کردووە.

بوونی بەردەوامی ترەمپ لە زەوییەکانی گۆڵفی دا لە کاتێکدایە کە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نالەبارتر دەبێت و ئەمەش ڕەخنەی بەربڵاوی دژی ترەمپی لێ کەوتووەتەوە.