کشانەوەی سکرتێری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385865-کشانەوەی_سکرتێری_گشتیی_رێکخراوی_بازرگانیی_جیھانیی
سکرتێری گشتیی رێکخراوی تیجارەتی جیھانیی ، لە درێژەی کێشە و ناکۆکیەکانی ئەم رێکخراوەیە لە گەڵ حکومەتی ئەمریکا لە پۆستەکەی کشایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2020 17:27 Asia/Tehran
  • کشانەوەی سکرتێری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی

سکرتێری گشتیی رێکخراوی تیجارەتی جیھانیی ، لە درێژەی کێشە و ناکۆکیەکانی ئەم رێکخراوەیە لە گەڵ حکومەتی ئەمریکا لە پۆستەکەی کشایەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رۆیتێرز ، بە توندبوونی ناکۆکیەکانی نێوان رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی و حکومەتی واشنگتۆن ، رۆبێرتۆ ئازەڤێدۆ سکرتێی گشتیی ئەم رێکخراوەیە رۆژی دوشەممە لە پۆستەکەی وازی ھێنا . 

واشنگتۆن بانگەشەی ئەوە دەکات ، نرخنامەکانی رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی بۆ ئەمریکا دادوەرانە نیە و ئەم رێکخراوەیە نەیتوانیوە پێش بگرێ بە ھەنگاوە نادادوەریە تیجاریەکانی چین . 

دۆناڵد تڕەمپ تەنانەت پێشنیاری بەجێھێشتنی ئەم رێکخراوەی داوە .