نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386349-نوێترین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_جیهاندا
ماڵپەڕی وۆڕڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، نویترین ئاماری بڵاو کردەوەو، تێدا هاتوە لە جیهاندا 28 ملیۆن و 687 هەزار و 14 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و 920 هەزار و 312 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا

ماڵپەڕی وۆڕڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، نویترین ئاماری بڵاو کردەوەو، تێدا هاتوە لە جیهاندا 28 ملیۆن و 687 هەزار و 14 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و 920 هەزار و 312 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەوەشخراوەتەروو، کەلە ئێستادا 7 ملیۆن و 168 هەزار کەس لە ژێر چاودێریدان و 60 هەزار و 895  کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە زیاتر لە 20 ملیۆن کەسیش چاک بونەتەوە.

بەپێی ئاماری ئەو ماڵپەڕەش زۆرترین توشبوون و گیان لەدەستدان لە ئەمریکا تۆمار کراوە، کە ژمارەی توشبووانی زیاتر لە 6 ملیۆن کەسەو ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە زیاترە لە 197 هەزار کەس.