پاپافرانسیس دیدار لەگەڵ «پەمپێئۆ»ی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387236-پاپافرانسیس_دیدار_لەگەڵ_پەمپێئۆ_ی_ڕەت_کردەوە
وەزیری دەرەوەی واتیکان پێی داگرت: ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان نایەوێت چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکەوێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • پاپافرانسیس دیدار لەگەڵ «پەمپێئۆ»ی ڕەت کردەوە

وەزیری دەرەوەی واتیکان پێی داگرت: ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان نایەوێت چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاشاتودەی، «پۆل گالاگێر» وەزیری دەرەوەی واتیکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان میوانداریی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناکات کە لە چوارچێوەی گەشتەکەی ئەورووپای سەری ڕۆمای پێتەختی ئیتالیاشی داوە، چونکو وەھا دیدارێک لەوانەیە وەک ھەڵوێستی «پاپا فرانسیس» لە ئاراستەی ململانێی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لێک بدرێتەوە.

«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆخۆشی پێشتر ڕایگەیاند بوو لە سەردانەکەی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ واتیکان ھیچ بەرنامەیەکی بۆ دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵی دا نییە.