لێکدانی لاگران و بەرھەڵستکارانی ترەمپ لە واشنگتۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389191-لێکدانی_لاگران_و_بەرھەڵستکارانی_ترەمپ_لە_واشنگتۆن
شەڕ و ھەڵڵای لاگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمدواییانەی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە ، شاری واشنگتۆنی کردە گۆڕەپانی تێکھەڵچوونی نێوان لاگران و بەرھەڵستکاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 09:37 Asia/Tehran
  • لێکدانی لاگران و بەرھەڵستکارانی ترەمپ لە واشنگتۆن

شەڕ و ھەڵڵای لاگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمدواییانەی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە ، شاری واشنگتۆنی کردە گۆڕەپانی تێکھەڵچوونی نێوان لاگران و بەرھەڵستکاران .

لە کاتی رێپێوانی چەند دە ھەزار کەس لە لاگرانی دوناڵد ترەمپ لە شەقامەکانی شاری واشنگتۆن لە نێوان لاگران و بەرھەڵستکارانی سەرۆکی ئەمریکا تێکھەڵچوونی قورس رویدا . 

سەرکردەی لاگرانی ترەمپ ھەندێ لە توندڕۆترین راستگرە ئەمریکیەکان وەکوو گروپی پراید بۆیز بوون و لە لایەن نەیارانی ترەمپیش دەگوترێ گروپی ئانتیفا پێشەنگی بەزمەکە بووە . 

ترەمپ لە لایگرانی خۆی ویستبوو لە شارە چیاجیاکانی ئەمریکا لەوان شاری واشنگتۆن دەست بدەنە ناڕەزایەتی نیشاندان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە باڵاترین دەمودەزگا چاودێریەکان بەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمریکا ، ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەم وڵاتەیان سالم و بێ ھەرچەشنە ساختەکاری زانیوە .