ترەمپ و لێدوانی بەپێچەوانەی لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389205-ترەمپ_و_لێدوانی_بەپێچەوانەی_لە_بارەی_ئەنجامی_ھەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا
سەرۆکی ئەمریکا ، وێڕای رەتکردنەوەی گریمانەکان لە بارەی قەبوڵکردنی دۆڕانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، بانگەشەی ئەوەی کرد خەنیمەکەی تەنیا لە روانگەی میدیاکانی دەنگوباسی ساختەوە سەرکەوتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • ترەمپ و لێدوانی بەپێچەوانەی لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا ، وێڕای رەتکردنەوەی گریمانەکان لە بارەی قەبوڵکردنی دۆڕانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، بانگەشەی ئەوەی کرد خەنیمەکەی تەنیا لە روانگەی میدیاکانی دەنگوباسی ساختەوە سەرکەوتووە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بروسکەیەکی توویتەری دا بانگەشەی ئەوەیکرد ، ھیچ شتێک ناسپێرێ و ھێشتا رێگایەکی دوور و درێژ لەپێشدایە ،  ئەوە ھەڵبژاردنێکی گزیکارانەیە . 

سەرۆکی ئەمریکا ، ئەم بروسکە توویتەریەی چەند خولەکێک دوای ئەوە بڵاوکردەوە کە لە رێگەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەوە راگەیاندبوو بایدن بە ساختەکاری توانی لە ھەڵبژاردن دا سەرکەوێ . 

لە کاتی راگێندرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە ، زۆربەی کەناڵەکانی دەنگوباس لەوان کەناڵی فاکس نیوز کە ترەمپ پشتی دەگرێ ، بایدنیان بە پێشەنگی ھەڵبژاردنەکان  راگەیاندووە .