ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆیشت بۆ یاری گۆڵف
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389476-ترەمپ_کۆنفرانسی_جی_20ی_بە_ناتەواوی_جێهێشت_و_ڕۆیشت_بۆ_یاری_گۆڵف
کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کۆنفرانسی جی20 بەردەوامە و ترەمپیش کە پێدەچێت کۆتا کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بێت بە ناتەواوی کۆنفرانسەکەی بەجێهێشت و ڕۆشتووە بۆ یاریگایەکی تایبەت بە یاری گۆڵف.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆیشت بۆ یاری گۆڵف

کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کۆنفرانسی جی20 بەردەوامە و ترەمپیش کە پێدەچێت کۆتا کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بێت بە ناتەواوی کۆنفرانسەکەی بەجێهێشت و ڕۆشتووە بۆ یاریگایەکی تایبەت بە یاری گۆڵف.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکەدا باسی سەرکەوتنی ئیدارەی وڵاتەکەی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دواتر دانیشتنەکەی جێهێشت.

بەبەشداری دەیان وڵاتی زلهێزی جیهانی دوێنێ 21 ی تشرینی دووەم دانیشتی 20 بە ئامادەبوونی سەرۆکانی جیهان بە میوانداری سعودییە دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا دوو پرس گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەوانیش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکارییە ناوچەییەکانن.

بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی وڵاتان لەسەر ئەوە کۆکبوون کە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا بە یەکسانی بەسەر جیهاندا دابەشبکرێت، بەڵام ترەمپ دیسانەوە “یەکەمجار ئەمریکا”ی هێنایە پێشەوە و باسی ڤاکسینەکانی وڵاتەکەی کرد.