بەڵێنی رێبەرانی گروپی حەوت بۆ پاراستنی گۆی زەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397509-بەڵێنی_رێبەرانی_گروپی_حەوت_بۆ_پاراستنی_گۆی_زەوی
رێبەرانی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیھان لە بەرامبەر راگەیشتن بە پرسی قەیرانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە بەڵێنیاندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2021 05:02 Asia/Tehran
  • بەڵێنی رێبەرانی گروپی حەوت بۆ پاراستنی گۆی زەوی

رێبەرانی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیھان لە بەرامبەر راگەیشتن بە پرسی قەیرانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە بەڵێنیاندا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رابەرانی حەوت وڵاتی پیشە سازیی جیھان ناسراو بە جی حەوت کە بە دروشمی بنیاتنانەوە باشتر لە جاران بۆ جیھان لە بەریتانیا کۆبوونەوە ، رازی بوون لە گەڵ پرۆژەی تەرخاندانی سەرچاوەی دارایی و بودجەگەیاندن بە پرۆژە ژێرخانیەکان لە وڵاتانی لە حاڵی گەشەدا . 

ئەم پرۆژەیە بەشێک لەو رێوشێونانەیە کە لە کۆبوونەوەی گروپی حەوت بە ئامانجی لێکدانەوە و راگەیشتن بە پرسی گۆڕانکاریەکانی کەشو ھەوا و پاراستنی ژینگە ئەنجامبوو . 

بە پێی ئەم راپورە رێبەرانی جی حەوت بەڵێنیاندا تا ساڵی 2030 بڵاوبوونەوە گازە گوڵخانەییەکانی خۆیان بۆ نیوە دابەزێنن .