بڕیاری ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-35بە یۆنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405399-بڕیاری_ئەمریکا_بۆ_فرۆشتنی_فڕۆکەی_f_35بە_یۆنان
میدیایەکی یۆنانی بانگەشەی ئەوەیکرد حکومەتی ئەمریکا بۆ یارمەتیدان بە باڵادەستیی ئاسمانیی یۆنان لە بەرامبەر تورکیا ، پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35ی داوە بە یۆنان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 08:14 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-35بە یۆنان

میدیایەکی یۆنانی بانگەشەی ئەوەیکرد حکومەتی ئەمریکا بۆ یارمەتیدان بە باڵادەستیی ئاسمانیی یۆنان لە بەرامبەر تورکیا ، پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35ی داوە بە یۆنان .

پێوەندیی یۆنان و تورکیا کە دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆن ئاسایی نیە بە جۆرێک کە ساڵی رابردوو ئەم پێوەندیە بە توندی تێکچوو و گەمیە جەنگیەکانی دوو لایەن لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە شەڕ لەسەر سنوورە دەریاییەکان و مافی وزە رووبەڕووی یەک بوونەوە .

دوو وڵات ساڵی رابردوو لەسەر دۆزینەوەی گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست تا ئاستی لێکدانی سەربازیی چوونەپێش .

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی ئاتێن نیوز ، بە گوێرەی زانیاریەکانی هێزی ئاسمانیی یۆنان ، پێشنیاری ئەمریکا تایبەت بە فرۆشی فڕۆکەی جەنگیی  F-35 بە بڕی 3.5 ملیار دۆڵار بە یۆنانە . 

تا ئێستا وڵامی یۆنان بۆ ئەم پێشنیارە دیار نیە .