بەردەوامیی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447236-بەردەوامیی_هێرشی_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
 فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ سێ جار ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد.
(last modified 2026-10-06T15:16:08+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2026 18:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

 فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ سێ جار ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد.

سەرچاوە هەواڵەکان بڵاویان کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەی "وادی ئەسەلوقی" و دەڤەری شارۆچکەی "محیبیب" لە ناحیەی "مەرجەعیون" هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کردووە.  تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕادەی زیانەکانی ئەم هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە. ڕژێمی زایۆنی لە دووی مارسەوە (١١ی ڕەشەممەی ٤٠٤) هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد، کە جگە لە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لوبنانی، زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون و ئیستایش چەن ناوچەیەکی باشووری ئەم وڵاتە لە ژێر داگیرکاری ڕژێمەدایە.