گیرانی زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە فەرەنسا لە سەرەتای دەستپێکرانی ناڕەزایەتی خوێندکارانەوە
تشرینی یهکهم 06, 2026 18:46 Asia/Tehran
ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە فەرەنسا دەستگیرکراون.
وەزیری پەروەردەی فەڕەنسایش ڕۆژی یەکشەممە، دوابەدوای بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە بە هۆی یەک هەفتە تێکهەڵچوونی نێوان پۆلیسی دژەئاژاوە و خوێندکارانی ئامادەیی کە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانی سەرانسەری دژ بە دۆخی نالەباری پۆلەکانی خوێندن ڕوویداوە، لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ خوێندنگەی ئامادەیی بەشێوەیەکی کەمتاکوت و یان بە تەواوی داخراوی دەمێننەوە.
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی فەرەنسی نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە قوتابخانەکانی دەوروبەری پاریس لەسەر پرسی پڕکێشەبوونی پرۆسەی فێرکاری، کەمبوونی مامۆستا و قەرەباڵغی پۆلەکانی خوێندن دەستیپێکرد و بەخێرایی بوو بە شەپۆلێکی سەرتاسەری.