له چوارەمین رۆژی شەڕەکەدا ، پوتین ھێزی ناڤۆکیی خستە باری ئامادە باشیەوە
له پێشهاتێکی نوێ‌دا سه‌رۆکی روسیا فه‌رمانی کرد هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای وڵاته‌که‌ی بخرێته ئاماده‌باشییه‌وه کە هێزێکی تایبەت بە چەکی ئەتۆمییە.
لە بەرامبەردا کۆشکی سپی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ی شوباتی 2022 هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر فه‌رمانێکی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی روسیا ده‌ربڕی که داوای کردبوو له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا، هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای وڵاته‌که‌ی بکه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، سەرچاوەکان دەڵێن کە پوتن مەبەستی ئامادەباشییە بۆ هێزێکی ئەتۆمی.
کۆشکی سپی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پوتن رایگه‌یاند که ئه‌مریکا و په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌ک له روسیا ناکه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیادا بسەپێندرێت و وڵاتانیش له‌بری بێده‌نگی و بێلایه‌نی، پشتیوانیی بۆ ئۆکرانیا ده‌رببڕن.