لە سریلانکا : دوای تاوسەندنی خۆپێشاندان ، سەرۆک کۆمار کۆشکەکەی بەجێهێشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409458-لە_سریلانکا_دوای_تاوسەندنی_خۆپێشاندان_سەرۆک_کۆمار_کۆشکەکەی_بەجێهێشت
لە وڵاتی سریلانکا دوای تاوسەندنی خۆپێشاندان ، سەرۆک کۆمار کۆشکەکەی بەجێهێشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • لە سریلانکا : دوای تاوسەندنی خۆپێشاندان ، سەرۆک کۆمار کۆشکەکەی بەجێهێشت

لە وڵاتی سریلانکا دوای تاوسەندنی خۆپێشاندان ، سەرۆک کۆمار کۆشکەکەی بەجێهێشت.

 

چەند ڕۆژێکە لە کۆلۆمبۆ-ی پایتەخت و چەند گەورەشارێکی دیکەی سریلانکا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی حکومەت و دەسەڵاتی وڵاتەکە دروستبووە، هۆکاری سەرەکیی خۆپیشاندانەکان بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی و خۆراکە.

ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە کۆببوونەوە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی “گوتابایا ڕاجاپاکسا”ی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکرد، بەو پێیەی بە هۆکاری سەرەکیی گرفتەکانی دەزانن.

ئاستی توڕەیی خۆپیشاندەران گەیشتە ڕاددەیەک، سەرۆکی سریلانکا ناچار بوو کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێبهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری کۆشکەکە بڵاوەیانپێکرابوو.

 میدیای سریلانکا هەڵوێستی سوپای وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بەوەی تا ئێستا پشتگیری لە “گوتابایا ڕاجاپاکسا” دەکەن وەکو سەرۆکی وڵاتەکە.

پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی سریلانکا کۆبوونەوەی لوتکە و بەپەلە ئەنجامبدەن و هەوڵی دەرچوون لە گرژییەکانی وڵاتەکە بدەن.