لەناوبردنی کارگەی مووشەکیی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕوسیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409684-لەناوبردنی_کارگەی_مووشەکیی_ئۆکرانیا_لەلایەن_سوپای_ڕوسیاوە
 لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا کارگەیەکی مووشەکی بالیستییان لە ئۆکرانیا تێکشکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2022 03:14 Asia/Tehran
  • لەناوبردنی کارگەی مووشەکیی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕوسیاوە

 لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا کارگەیەکی مووشەکی بالیستییان لە ئۆکرانیا تێکشکاند.

 

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە کاتی تاران، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشێکی سەرکەوتووی بۆ سەر کارگەیەکی مووشەکی ئۆکراینی ڕاگەیاند.

ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا کارگەیەکیان لە شاری "دنیپرۆ" لە ئۆکرانیا خاپوور کردووە، کە بەشێک لە مووشەکی بالیستیکی "توچکایڤ"ی بەرهەم هێناوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا سێ فڕۆکەی سەربازی ئۆکرانیا و دوو کۆپتەریشیان خستۆتە خوارەوە.

لە ڕووداوێکی دیکەی پەیوەندیداردا، سێرگی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا  سەربازەکانی لە ئۆکرانیا بەسەر کردەوە.