بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەر غەززە
لە دەسپێبوونی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەم لاوە، ژماری شەهیدان گەیشتۆتە ٧٣ هەزار و ٧٨٩ کەس و ژماری بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٤ هەزار و ٧٩٨ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە سێ کەس شەهید و ٢٧ کەسیش بریندار بوونە.
تەرمی ژمارێکی زۆر لە قوربانیانیش هێشتا لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان ماوەتەوە و یان لە سەر شەقامەکان کەوتووە، بەڵام هێزەکانی فریاگوزار ڕێگەیان پێ نادرێ خۆیان بگەیەننە ئەو تەرمانە. لەو کاتەوەی ئاگربەسیش ڕاگەیەندراوە واتە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ژماری شەهیدان گەیشتووە بە هەزار و ٣٧٥ کەس، ژماری بریندارەکانیش گەیشتۆتە چوار هەزار و ٦٨٦ کەس. هەر لەم ماوەیدا تەرمی ٨٣١ شەهیدیش لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان کێشراوەتە دەرەوە.