ئەرتەش و سپا؛ یەکپارچە بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی 
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446770-ئەرتەش_و_سپا_یەکپارچە_بەرامبەر_بە_دوژمنی_ئەمریکایی_زایۆنی
هەر دوو وتەبێژەکەی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەبوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی.
(last modified 2026-09-15T15:09:07+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2026 11:28 Asia/Tehran
  •  ئەرتەش و سپا؛ یەکپارچە بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی 

هەر دوو وتەبێژەکەی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەبوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی.

سەردار سەرتیپ دووەم پاسدار حسێن موحێبی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەمیر سەرتیپ محەممەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ستایشی کارنامەی ئەرتەش ئێران لەم شەڕەی ئێستادا ، ڕاشیگەیاند: “ئەرتەش جێگای شانازییە بۆ ئێرانی ئیسلامی و ڕێکخراوێکی بەهێز، جەماوەری و دوژمنبەزێنە. لە مێژووی ئێراندا هەرگیز وەها ئەرتەشێکی بەهێز، هەڵقوڵاو لە ناخی جەماوەر، ئارمانجخواز و هەمیشە لە مەیدانمان نەبووە. موحبی وتیشی: هاوسۆزی و هاودەنگیی نێوان ئەرتەشی ئێران و سپای پاسداران و کۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران و لە ئاکامدا یەکپارچەیی و یەکدەنگ بوونی مەیدان و شەقام، دەبێت لە مێژوودا تۆمار بکرێت بۆ ئەوەی تا هەتایە بمێنێتەوە.
ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیایش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێشینەی یەکپارچەیی نێوان ئەرتەش و سپای پاسداران لە ساڵانی دوای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێمە لە ماوەی هەشت ساڵەی بەرگریی پیرۆزدا، پشتیوانی، هەواهەنگی، یەکڕیزی و هاوکارییەکی بەرچاومان لە نێوان ئەرتەشی ئێران و سپادا بینی و ئەمڕۆش بە فەزڵی خوای گەورە، ئەم بابەتە گرنگە تەنانەت زیاتر لە جاران بەرچاو دکەەوێ. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەر ئەم یەکدەنگی و هاوکارییە بوو کە دوژمنی تەواو هیوابڕاو و هەرەسهێناو کرد، وتیشی:  دوژمن هیوای بە دروستبوونی دووبەرەکی و کەلێن لە ناوخۆی ئێراندا بەستبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەو یەکگرتووییەی لە ناوخۆی ئێراندا دروستبووە، دوژمن تەواو ویست و بڕستی خۆی لە دەست داوە.
وتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە پێداگری لە سەر خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، پێیداگرت: "ئێمە بەرامبەر بە دوژمنانێک ڕاوەستاوین کە خاوەنی ڕادەیەکی یەکجار زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی و تەکنەلۆجیان و هیچ وڵاتێک لە جیهاندا ناوێرێت فیشەکێک بەرەو ئەوانە بتەقێنێ، کەچی ئێمە بەرامبەریان وەستاوین، لێمان داون، زیانی گەروەمان پێ گەیاندوون و ڕێگەمان پێنەداون بگەنە ئامانجەکانیان.