شەڕی ئاسمانیی نێوان یەمەن و سعودیا بڵێسەی سەندووە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بە ئاماژە بەوەی کە دوو فڕۆکەی جەنگیی سعوودییان لە مۆدیلی تایفۆن و ئێف- ١٥ لە پارێزگای سەعدە پێکاوە ، وتیشی: ئەم فڕۆکە جەنگییانە لەبەر هێرشی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سازکراو لە خودی یەمەن ناچار بە پاشەکشە بوون.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتیشی: فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردودا ٥٤ هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی تەعز، لەحەج، جەوف، مەئاریب و حەجە. یەحیا سەریع بە ئاماژە بە زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی ئاسمانیی عەرەبستان لە ماوەی پێنج ڕۆژی رابردوودا، وتی کە هێزی یەمەنی لە کاردانەوە، بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدیان لە خەمیس موشەیت داوەتە بەر هێرشی دەیان مووشەکی بالستیک و درۆن. ناوبراو جەختی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەن لە نێو عەرەبستان هەتا ئەو کاتەی پەلامارەکانی سعوودیا بۆ سەر یەمەن بەردەوام بێ، درێژە پێ دەدەن و هەر هێرشێکی تازە ، بەرەوڕووی وەڵامێکی قورستر دەبێتەوە.