گەیشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ڤیەن
ئهیلوول 25, 2022 18:17 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننا.
محەممەد ئێسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەروەها دیدار و وتووێژ لەگەڵ "ڕافایل گرۆسی"، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، سبەی دووشەممە، ٦٦هەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەست پێدەکات.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەشداری دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.