گەیشتنی هەژماری قوربانیانی باهۆزی ئەمریکا بە 64 کەس
کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی باهۆز و زریانی مێژوویی زستانە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە گەیشتۆتە 64 کەس.
بەفربارینی بێ وێنە لە ئەمریکا لە جەژنی کریسمەس و سەری ساڵی تازەی 2023 بەردەوامە و ڕێگا و شەقامەکانی ئەم وڵاتەی داخستووە و ڕێگری لە هەڵمەتەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن دەکات .شاری بووفالۆ لە ویلایەتی نیۆیۆرک هاوکات لەگەڵ کڕێوە و زریانی بێ وێنەی زستانە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەروەها تاڵان و دزی بێ وێنەیشی بە خۆوە بینیوە.
باس لەوە دەکرێت کە شەپۆلی سەرما و سۆڵەی توند لە ویلایەتی نیویۆرک تا کۆتایی هەفتە چڕتر دەبێتەوە. هەروەها زۆرێک لە گەشتەکانی جەژنی کریسمس بەهۆی زریان و سەرما و سۆڵە هەڵوەشاونەتەوە. هەروەها کەناڵی ABC News لەم بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، زیاتر لە 60% کۆی گشتی خەڵکی ئەمریکا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم زریانەوە و وشدار و ڕاسپێری کەشوهەوای زریانیان پێگەیشتووە.