بایکۆتی تازەی یەکێتیی ئەوروپا دژی کەسایەتی و دامەزراوە ئێرانییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415418-بایکۆتی_تازەی_یەکێتیی_ئەوروپا_دژی_کەسایەتی_و_دامەزراوە_ئێرانییەکان
لە دوایین ھەنگاوی دژە ئێرانی و لە درێژەی پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، یەکێتیی ئەورووپا ٣٢ بەرپرس و ٢ دامەزراوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بایکۆت کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2023 23:48 Asia/Tehran
  • بایکۆتی تازەی یەکێتیی ئەوروپا دژی کەسایەتی و دامەزراوە ئێرانییەکان

لە دوایین ھەنگاوی دژە ئێرانی و لە درێژەی پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، یەکێتیی ئەورووپا ٣٢ بەرپرس و ٢ دامەزراوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بایکۆت کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی گرت لە خۆی وتەنی«بەکارهێنانی هێز بە شێوەیەکی بەربڵاو و نەگونجاو» لە دژی «خۆپیشاندەرانی بێ توندوتیژی».

لە لیستی ئەو کەسانەی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بایکۆتیان بەسەردا سەپێنراوە، ناوی «محەمەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، و «یوسف نووری» وەزیری پەروەردە بەدی دەکرێت.

«دامەزراوەی ھەرەوەزیی سەرکردایەتیی ھێزی پۆلیسی ئێران» و «توێژینگەی زانستەکانی پۆلیس»یش دوو دامەزراوەی ئێرانن کە بایکۆتیان بەسەردا سەپێنراوە.

پێشتر سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندبوو کە یەکێتیی ئەورووپا بە بیانووی خۆی وتەنی «دەستوەردانی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیا» بڕیارە ٧ دامەزراوەی ئێرانی بخاتە لیستی بایکۆتەکانیەوە.