تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری مەیامەی ئەمریکا ٢ کوژراو و ٥ برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415423-تەقینەوەیەک_لە_کارگەیەکی_شاری_مەیامەی_ئەمریکا_٢_کوژراو_و_٥_برینداری_لێ_کەوتەوە
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە کارگەیەکی گردوپەڕی مەیامەی، 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 5 کەسیش برینداربوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2023 11:43 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری مەیامەی ئەمریکا ٢ کوژراو و ٥ برینداری لێ کەوتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە کارگەیەکی گردوپەڕی مەیامەی، 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 5 کەسیش برینداربوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممەی ئیرنا ، میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە ئاگرەکە لە کارگەیەکی نوسکاندنەوە دەستی پێکردووە و تەشەنەی سەندووە بۆ چەند ئۆتۆمبێلێک کە یەکێکیان ئۆتۆمبیلێکی سووتەمەنی بووە.

«دانی کاردۆسۆ» جێگری سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەوەی مەیامەی بە دەربڕینی ئەمەی کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، وتیشی: لەم تەقینەوەیەدا چەندین ترۆمبیل لە ئاگردا سووتاون و کارەبای چەندین باڵاخانەش بڕاوە.

کاردسۆ وتووشیەتی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەکە خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.