شکستی هێنانی نەخشەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی رووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415607-شکستی_هێنانی_نەخشەکانی_رۆژئاوا_بۆ_تەریک_خستنەوەی_رووسیا
وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی هەوڵەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی روسیا لە جیهان دا نوشوستی دێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 07:44 Asia/Tehran
  • شکستی هێنانی نەخشەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی رووسیا

وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی هەوڵەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی روسیا لە جیهان دا نوشوستی دێنن.

"سێرگی لاڤرۆڤ"، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند: هەوڵی ڕۆژئاوا بۆ سەپاندنی ئیرادە و یاساکانی بەسەر ئەوانی دیکەدا، کە لەسەر بنەمای ئەوە  دەیەوێت نەزمێکی لایەنگری ڕۆژئاوا دابمەزرێنێت و بپارێزێت، بەتەواوی بێهودەیە  و دواجار ئەو هەوڵانە مەحکومن بە شکست .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها گوتی:مۆسکۆ بە هاوکاری لەگەڵ زۆربەی وڵاتان سەرکەوتوو بووە لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا.

لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "جیهان چووەتە سەردەمی گۆڕانکارییە مێژووییە لەگەڕانەوەنەهاتووەکان  و ئێمە  سەرکەوتوو بووین لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و  توانیومانە  هاریکاریی   بەردەوام  لە  گەڵ  زۆرینەی  ئەندامانی  کۆمەڵی  نێودەوڵەتیی  دەستەبەر  بکەین.

"ڤلادیمێر پوتین"، سەرۆکی ڕووسیاش، پێشتر ڕایگەیاندبوو، سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی ڕووسیا ستراتیژییەکی درێژخایەنە بۆ ڕۆژئاوا و  سزاکان کاریگەری جددییان لەسەر تەواوی ئابووریی جیهانی هەبووە.

پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ڕۆژئاوا بۆ گرتنەبەری کردەوەی دژە ڕووسیا قورسترکردنی کێشەکانی ژیانی ملیۆنان کەسە،  و گوتی: ڕووسیا توانای ئەوەی هەیە  بەرەنگاری هەموو ئەو کێشانە  بێتەوە  کە ڕۆژئاوا بۆی دروست دەکات.

لە هەمان کاتدا سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئاشتەوایی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە سەدەی داهاتووشدا مومکین نییە..

ئەو هەروەها بیرۆکەی وەستاندنی کاتیی شەڕ کە لەم دواییانەدا لەلایەن چینەوە پێشنیارکرابوو، کە ئامانجی ڕێگریکردنە لە خوێنڕشتنی زیاتر، بە "قبووڵنەکراو" و "تەنها بۆ بەرژەوەندی ڕووسیا" ناوبرد.

شارەزایان پێیان وایە حکومەتی ئۆکرانیا لەژێر فشاری ڕۆژئاوا و ئەمریکا دژی هەر پێشنیارێکە بۆ دانوستان لەگەڵ ڕووسیا.