کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە یارمەتیی چوارسەد ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بە ئوکراینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415685-کاردانەوەی_ڕووسیا_بەرامبەر_بە_یارمەتیی_چوارسەد_ملوێن_دۆلاریی_ئەمریکا_بە_ئوکراینیا
باڵویزی ڕووسیا لە ئەمریکا سەبارەت بەهەگبەی یارمەتیی نوێی واشینگتۆن بە ئوکراینیا وتی: یارمەتییەکانی ئەمریکا تەنیا یارمەتیدەر دەبێ بە درێژخایەن کرانی ماوەی ڕەنج و ئازاری ڕژێمی کییەف.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2023 11:41 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە یارمەتیی چوارسەد ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بە ئوکراینیا

باڵویزی ڕووسیا لە ئەمریکا سەبارەت بەهەگبەی یارمەتیی نوێی واشینگتۆن بە ئوکراینیا وتی: یارمەتییەکانی ئەمریکا تەنیا یارمەتیدەر دەبێ بە درێژخایەن کرانی ماوەی ڕەنج و ئازاری ڕژێمی کییەف.

"ئاناتوولی ئانتۆنۆف"ی باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە یارمەتیی تازەی جەنگی ئەمریکا بە ئوکرایین و وتی؛ ئەو چەک و کەرەستەی جەنگییەی دراوە بە ئوکرایین هەمووی تیادەچێ و هەوڵ بۆ داسەپاندنی شکستێکی ستراتژیک بە سەر ڕووسیا هیچ دەسکەوتێکی نابێ.

ئانتۆنۆف لە درێژەدا وتیشی: یارمەتییەکانی ئەمریکا تەنیا دەبێتەهۆی درێژخایەنتربوونی ماوەی ئازاری ڕژێمی کییەف. ئەو مەترسییانەی کە ئەو ڕژێمە لەسەرسنوورەکانمان سازی دەکا، لەکاتی پێویستی خۆیدا دوور دەخرێتەوەو هەمووچەکی بیانیش کە لەمەیدانی شەڕخراونەتە بەردەستی ئوکراینیا، بەتەواوەتی لەنێو دەچن.

ئەم قسانەی باڵوێزی ڕووسیا لە واشینگتۆن لەدوای ئەوە دێتە ئاراوە کە "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی وتی کە حکومەتی بایدێن هەگبەیەکی جەنگی نوێی چوارسەدملوێن دۆلاری تەرخان داوە بە ئوکرایین. بلینکێن وتی کە ئەو هەگبەی یارمەتییە کەرەستەی جەنگی و پارچەگەلی پێویستی ترۆمبیلی جەنگیی هیمراس، هۆیتزێر و برادلی لەخۆ دەگرێ.

پێش راگەیەندرانی ئەو هەگبەی یارمەتییە، "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لەگەڵ دیمیترو کوله بای هاوشانی ئوکرایینی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنیی لەگەڵ سێرگەیی لاڤرۆفی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وتووێژی کردبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ دیمیترو کولەبا پێی داگرتووە لە سەر داکۆکیی هەمیشەیی ئەمریکا لە ئوکرایین بۆ بەرگری لە خۆی بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕووسیا.

دیپلۆماتەکانی باڵای ڕووسیا و ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بۆ یەکەم جار پاش دەسپێبوونی شەڕی ئوکرایین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ٢٠ لە نیودێلهی پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکایی لەم بارەوە ڕایگەیاند کە ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە مۆسکۆی کردووە هەڵپەساردنی ئەندامەتیی خۆی لە پەیمانی ئەتۆمیی سترات نۆێ هەڵوەشێنێتەوە.