سکرتێری گشتی ناتۆ: تیرۆریزم هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەو بەردەوامە بۆسەر ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423270-سکرتێری_گشتی_ناتۆ_تیرۆریزم_هەڕەشەیەکی_ڕاستەقینەو_بەردەوامە_بۆسەر_ئوروپا
سکرتێری گشتی ناتۆ لە گوتارێک دا مەترسی تیرۆریزمی بۆسەر ئوروپا بە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەو بەردەوام لێکدایەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2023 13:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ناتۆ لە گوتارێک دا مەترسی تیرۆریزمی بۆسەر ئوروپا بە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەو بەردەوام لێکدایەوە.

ینس ئیستۆلتێنبێڕگ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕێکخراوەکەی هەڕەشەیەکی خێرای جەنگی لە وڵاتانی ئەندامی بەدی دەکا، پێداگریشی کرد کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەئارادایەو ئەویش هەڕەشەی ڕاستەقینەی تیرۆریزمە لە ئوروپا.

ناوبراو وتی کە ئێمە هاریکاری هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکوری ئەفریقا بۆوێنە ئۆردۆن و تونس  دەکەین یارمەتیان دەدەین تاکوو باشتر سنورەکانیان بپاڕێزن و زانیاریەکانیشیان بڵاو بکەنەوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها وێڕای ئاماژە بە دۆخی کەرتی غەززەو نیگەرانی دەربرینی لە پەرەگرتنی توندو تیژیەکان لەو ناوچە پێداگری کرد کە ئەو هاوپەیمانیە جەنگیە هیچکات ڕۆڵێکی کارامەی نەگێڕاوە لە کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین، هەرچەندە لە ناوچەکەش دا چالاکە.