May 15, 2024 15:45 Asia/Tehran

بەسەدان کەس کە لایەنگری فەلەستین و نەیاری شەڕی غەززەن بە پێکهێنانی زنجیرەی مرۆیی لەبەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی کۆمپانیای گوگڵ مانیان گرت.

ناڕازیانی لایەنگری فەلەستین کە رۆژی سێ شەممە لەبەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە، مانیان گرتبوو، خوازیاری پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەو کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاییە، لەگەڵ پلانە سەربازییەکانی رژێمی ئیسرائیل بوون.

گردبوونەوەی ئەو کەسانە بووبەهۆ هەتا هەزاران کەس لەو بەشداربووانەی بەنیازبوون بچنە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە، لە ڕێگایەکی دیکەوە بچنە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکە.

گرووپی ئیئتلافی "نا بۆ کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا بۆ ژینۆسایدکردن" دروشمیان دەدا، "تاکاتێک پرۆژەی نیمبوس ڕانەگیرێ، دەستبەردااری خۆپێشاندان نابین".

ئەو پرۆژە کە جێی داکۆکیی ئامازۆن و گوگڵە، زیرەکیی دەسکردو راژەکارییە کۆمپیوتەرییەکان، دەخاتە بەردەست تەلاویڤ. بەسەدان نەیاری شەڕی غەززە، لەبەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمپانیای گوگڵ لە باکوری کالیفۆرنیا بۆ دەربڕینی نەیارەتی لەگەڵ ئەو پرۆژەدا، زنجیرەی مرۆییان پێکهێنا.

سەرپەیڤ