کاردانەوەی ڕوسیا بە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427873-کاردانەوەی_ڕوسیا_بە_پەلاماری_زایۆنیستەکان_بۆسەر_کەمپی_ئاوارە_فەلەستینیەکان_لە_ڕەفەح
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح لێکەوتەی ڕاستەوخۆی گرینگی نەدانی تلاویڤە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە خوازیاری تەواوکردنی ئەو شەڕەو دابینی بواری دەسڕاگەیشتنێکی دڵنیا بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو خەڵکە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2024 06:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح لێکەوتەی ڕاستەوخۆی گرینگی نەدانی تلاویڤە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە خوازیاری تەواوکردنی ئەو شەڕەو دابینی بواری دەسڕاگەیشتنێکی دڵنیا بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو خەڵکە.

ماریا زاخاروا هەروەها وتی: مۆسکۆ هاوخەمی خۆی ڕادەگەیەنێ بۆ خەڵک و سەرۆکایەتی فەلەستین لەبەر کارەساتەکەی ئەمدوایانە لە کەمپی خێوەتەکانی غەزەو داوا لە ڕژیمی زایۆنیستی دەکا کە ڕازی بی بە ڕاگرتنی سەڕو ئاگربڕ.

ناوبراو وتی ئێمە خوازیاری چاکبوونەوەی هەموو بریندارەکانین و قوڵترین سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەس و کاری قوربانییەکان و خەڵکی لێقەوماوو سەرۆکایەتی فەلەستین دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا  وتی ئێمە دیسانەوە خوازیاری جێ بەجێ کرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆگەی گشتین و ئەو بڕیارنامانەی کە ئاگربڕی هەمیشەییان گارەنتی کردوەو خوازیاری یارمەتی گەیاندن بوون بەو کەرتە.