وشداری ئەنجومەنی ئاسایش لەحاند مەترسیی ڕوودانی بەمزووانەی کۆمەڵکوژی لە سوودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444966-وشداری_ئەنجومەنی_ئاسایش_لەحاند_مەترسیی_ڕوودانی_بەمزووانەی_کۆمەڵکوژی_لە_سوودان
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند مەترسیی ڕوودانی بەمزووانەی جەنایەتی بەربڵاو و کۆمەڵکوژیی لە سوودان و داوای لە هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کرد دەستبەجێ دەستهەڵگرێ لە پەلاماردانی ئەلئەبیەز .
(last modified 2026-06-21T15:53:36+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2026 19:23 Asia/Tehran
  • وشداری ئەنجومەنی ئاسایش لەحاند مەترسیی ڕوودانی بەمزووانەی کۆمەڵکوژی لە سوودان

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند مەترسیی ڕوودانی بەمزووانەی جەنایەتی بەربڵاو و کۆمەڵکوژیی لە سوودان و داوای لە هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کرد دەستبەجێ دەستهەڵگرێ لە پەلاماردانی ئەلئەبیەز .

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا بە دەربڕینی نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە سەقامگیربوونی بەربڵاوی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە دەڤەری شاری ئەبیەز، وشداریاندا لەحاند ئەگەری دەسپێکرانی هێرشێکی زەوینی بۆ سەر ئەم شارە. لەم بەیاننامەیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها نیگرانییان دەربڕیوە لەحاند بەردەوامبوونی تووند و تیژیی لە سەرانسەری سودان، بەتایبەت ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە تەشەنەی شەڕ و پێکدادان لە ئەیالەتەکانی کۆردۆفان بڵاو دەبنەوە و ڕایانگەیاند کە بەردەوامبوونی ئەم باروودۆخە دەتوانێ قەیرانی مرۆیی نالەبارتر بکات. ئەنجومەنی ئاسایش دفاوای لە هەموو لایەنەکانی شەڕ کردووە کە خێرا کۆتایی بێنن بە شەڕ و پێکدادانەکان و گیان و ژیانی خەڵکی مەدەنی بپارێزن.