دەسپێبوونی دانیشتنە بەراییەکان لە سوئیسڕا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444972-دەسپێبوونی_دانیشتنە_بەراییەکان_لە_سوئیسڕا
شاندی دانوستاندنکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف لەگەڵ شاندی پاکستانی پێکهاتوو لە؛ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان و عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە دیداری کرد.
(last modified 2026-06-21T15:57:27+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2026 20:23 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی دانیشتنە بەراییەکان لە سوئیسڕا

شاندی دانوستاندنکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف لەگەڵ شاندی پاکستانی پێکهاتوو لە؛ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان و عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە دیداری کرد.

شاندی دانوستاندنکاری ئێران لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ وەڤدەکانی ئامادە لە هۆتیڵ "بورگن شتورک" لە ئاراستەی بەرەوپێش بردنی یادداشتی لێک گەیشتنی ئیسلامئاباد لەگەڵ وەفدی پاکستانی دیدار و ڕاوێژی کرد. نێوەندگری سەرەکیی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا پەیوەستە بە یادداشتی لێک گەیشتنی ئیسلامئاباد و کۆتایی هاتنی شەڕ. بەرلەوەش شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی قالیباف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر وەک یەکێکی دیکە لە ناوبژیوانانی ئەو دانوستانانە، دیدار و ڕاوێژی کردبوو.

شاندی پاکستانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاراستەی دیدارەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئەو دانوستانانە، لە بورگن شتوکی سوئیسڕا لەگەڵ جی دی وەنسی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دیدار و وتووێژی کرد. سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەیەکەم بەرنامەی فەرمیی شاندی ئێرانی لە سوئیسڕا چاوی کەوت بە ئیگناسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە. شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆکایەتی قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و سەرۆکی شاندی وتووێژکار، سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی زوریخ.