پێشوازی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ترانس پاسیفیک پێشوازی لە کردنەوەی گەرووی هورمز
وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ترانس پاسیفیک پێشوازییان لە کردنەوەی گەرووی هورمز و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کرد.
ئەندامانی پەیمانەکە لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان لە گرنگی کردنەوە وئیمن بوونی ڕێڕەوەکانی دەریایی ،گەرەنتی ئازادی کەشتیوانی و فڕین و هەروەها هات و چۆی بێ لەمپەر و بەردەوام لە گەرووی هورمزکرد .وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ترانس پاسیفیک بە ئاماژەدان بە شوێنی ستراتیژی گەرووی هورمز، ئەم ڕێڕەوی ئاوییەیان بە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی بازرگانی دەریایی لە جیهاندا زانی، کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی هەناردەکردنی نەوت و گازی سروشتی شلەکی جیهانا تێیدا تێدەپەڕێت. جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی بازرگانیکردن بە نەوتی خاو، گازی سروشتی، گازۆیل، بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان، کوودە کیمیایی و کاڵا گرنگەکانی دیکە کردەوە. هەروەها ئەندامانی پەیمانەکە بەڵێنیان دا کە ئاسایشی ئابووری و زنجیرەی دابینکردنی وڵاتانی ئەندام بپارێزن لە ڕێگەی بەهێزکردنی بازاڕە ئازادەکان و بازرگانیکردن لەسەر بنەمای ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە بواری وزە و کاڵا ستراتیژییەکانی دیکەدا. ئەوان پابەندبوونیان بە دوورکەوتنەوە لە سنووردارکردنی بازرگانی ناڕەوا دووپاتکردەوە و داوایان لە وڵاتانی دیکە کرد کە ڕێبازێکی هاوشێوە بگرنەبەر. هەروەها وەزیرەکانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ترانس پاسفیک ئاماژەیان بە کێشەکانی ئێستای زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی کرد و جەختیان لەسەر ئیرادەی هاوبەشی ئەندامان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکان ، پاراستنی بازاڕە کراوەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکاندا. هەروەها ئەندامانی ئەو پەیمانە بڕیاریان دا گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، فلیپین و ئەندەنوسیا وەک کاندیدی ئەگەری بۆ ئەندامێتی دەستپێبکەن، و جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو بڕیارەکان سەبارەت بە وەرگرتنی ئەندامانی نوێ بەردەوام دەبێت لە کۆدەنگی تەواوی ئەندامانی بدرێت.