چین: بایکۆتەکان دەبێ خێراتر لە سەر ئێران هەڵگیردرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445118-چین_بایکۆتەکان_دەبێ_خێراتر_لە_سەر_ئێران_هەڵگیردرێن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە پێداگری لە سەر پێویستی هەڵوەشانەوەی خێراتری بایکۆتە یەکلایەنەکانی سەپێندراو بە سەر ئێراندا، پێشوازی کرد لە ئەگەری هەڵگیرانی ئەو بایکۆت و بەربەستانەی بوو بە سەر ئێران سەپێندراون.
(last modified 2026-07-01T14:30:10+00:00 )
ته‌مووز 01, 2026 17:28 Asia/Tehran
  • چین: بایکۆتەکان دەبێ خێراتر لە سەر ئێران هەڵگیردرێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە پێداگری لە سەر پێویستی هەڵوەشانەوەی خێراتری بایکۆتە یەکلایەنەکانی سەپێندراو بە سەر ئێراندا، پێشوازی کرد لە ئەگەری هەڵگیرانی ئەو بایکۆت و بەربەستانەی بوو بە سەر ئێران سەپێندراون.

"گوئو جیا" لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا خوازیاری بەردەوامیی دانوستانەکان و جێبەجێکرانی تەبایینامەی نێوان ئێران و ئەمریکا بوو لەپێناو گەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسیی تۆکمە و گشتداگر.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پکەن بەردەوام خوازیاری هەڵگیرانی خێرای هەموو بایکۆتە یاکلایەنەکانی سەپێندراو بە سەر تاران بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هیوای خواست ئێران و ئەمریکا ئەو لێکگەیشتننامەی کە پێشتر واژۆیان کردووە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ بکەن، بەردەوام بن لە دانوستان و هەوڵ بدەن بۆ دیتنەوەی هەرچی خێراتری ڕێگاچارەیەکی سیاسیی تۆکمە و گشتداگر سەبارەت بە مەسەلەی ئێران.