راگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین
ئاب 10, 2026 18:59 Asia/Tehran
خەڵکی ئیرلەنداو کەنادا بۆ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین ڕێپێوانیان کرد.
رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری دوبلینی پێتەختی ئیرلەند، بە دروشمی بایکۆتکردنی رژیمی زایۆنیستی و داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین بەڕێوەچوو. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بە شەرمەزارکردنی پەلامارگەلی دڕندانەی رژیمی زایۆنیستی، یەکدەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی مەزڵوومی کەرتی غەززە دەربڕی. خەڵکی مۆنتراڵی کەناداش بۆ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین، ڕێپێوانیان کرد. درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، بووەتەهۆی کەمیی بەرچاوی خۆراک، ئاوی پاک و دەواو دەرمان لەو کەرتە.
سەرپەیڤ