مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ئیزی جێت"ی فەڕانسە هەروا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446114-مانگرتنی_فەرمانبەرانی_کۆمپانیای_فڕۆکەوانیی_ئیزی_جێت_ی_فەڕانسە_هەروا_بەردەوامە
مانگرتنی بەرفراوانی کارمەندان و فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ئیزی جێت" لە فەڕانسە، هەڵوەشانی زیاتر لە سەد گەشت و سەرلێشێواویی هەزاران موسافیری لێکەوتووەتەوە.
(last modified 2026-08-19T14:09:13+00:00 )
ئاب 19, 2026 17:38 Asia/Tehran
  • مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی

مانگرتنی بەرفراوانی کارمەندان و فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ئیزی جێت" لە فەڕانسە، هەڵوەشانی زیاتر لە سەد گەشت و سەرلێشێواویی هەزاران موسافیری لێکەوتووەتەوە.

کارمەندانی کۆمپانیاکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی بارودۆخی کار و گیروگرفتی ڕێکخراوەیی، لەوانەش درەنگ ڕاگەیاندنی خشتەی کارکردن، دەستیان کردووە بە مانگرتن. سەندیکاکانی کرێکاریی ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە مانگرتنەکە تا ٢ی ئەیلوول بەردەوام بێت. سەندیکاکان بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئیزی جێتیان بە بەرپرسیار زانیوە لە ڕێکخستنی دۆخی سەرنشینەکان و دۆزینەوەی گەشتە بەدیلەکان. هەروەها ئەو موسافیرانەی کە گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە یان زیاتر لە سێ کاتژمێر دواکەوتووە دەتوانن داواکاری بۆ تێچووی بلیت و قەرەبوو تۆمار بکەن.