کەمبوونەوەی یەدەگی چەکی ئەمریکا بەهۆی شەڕی دژی ئێران پشتڕاست کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446782-کەمبوونەوەی_یەدەگی_چەکی_ئەمریکا_بەهۆی_شەڕی_دژی_ئێران_پشتڕاست_کرایەوە
 سوپای ئەمریکا دوای چەندین مانگ دەستدرێژی بۆ سەر ئێران، ڕووبەڕووی کەمبوونێکی قورس لە کۆگاکانی چەک و یەدەگی کەرەستەی جەنگیی خۆی بۆتەوە لە زنجیرەی دابینکردنی چەکی پێشکەوتوودا . 
(last modified 2026-09-15T15:45:50+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2026 18:28 Asia/Tehran
  • کەمبوونەوەی یەدەگی چەکی ئەمریکا بەهۆی شەڕی دژی ئێران پشتڕاست کرایەوە

 سوپای ئەمریکا دوای چەندین مانگ دەستدرێژی بۆ سەر ئێران، ڕووبەڕووی کەمبوونێکی قورس لە کۆگاکانی چەک و یەدەگی کەرەستەی جەنگیی خۆی بۆتەوە لە زنجیرەی دابینکردنی چەکی پێشکەوتوودا . 

ئەم هەڵسەنگاندنە هاوبەشە کە لەلایەن پشکێنەرانی گشتی وەزارەتی جەنگ، وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا ئامادەکراوە، یەکەم خەمڵاندنی فەرمی واشنتۆنە لەبارەی کەمبوونەوەی یەدەگ و پاشەکەوت لە کۆگاکانی چەکە گرنگەکان، لەگەڵ زیانێکی فیزیکی بەرفراوان بە کەرەستە و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژئاوای ئاسیا. شارەزایانی سەربازی دەڵێن ڕەنگە بەڵێندەرانی وەزارەتیی بەرەڤانی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی کۆگاکانی مووشەکی پێشکەوتوو و شوێندۆز بۆ ئاستی پێش جەنگی ئێران ڕەنگە پێویستیان بە سێ ساڵ هەبێت.