گیرانی زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە فەرەنسا لە سەرەتای دەستپێکرانی ناڕەزایەتی خوێندکارانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447238-گیرانی_زیاتر_لە_٦_هەزار_کەس_لە_فەرەنسا_لە_سەرەتای_دەستپێکرانی_ناڕەزایەتی_خوێندکارانەوە
ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە فەرەنسا دەستگیرکراون.
(last modified 2026-10-06T15:16:53+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2026 18:46 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە فەرەنسا لە سەرەتای دەستپێکرانی ناڕەزایەتی خوێندکارانەوە

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە فەرەنسا دەستگیرکراون.

وەزیری پەروەردەی فەڕەنسایش ڕۆژی یەکشەممە، دوابەدوای بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە بە هۆی یەک هەفتە تێکهەڵچوونی نێوان پۆلیسی دژەئاژاوە و خوێندکارانی ئامادەیی کە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانی سەرانسەری دژ بە دۆخی نالەباری پۆلەکانی خوێندن ڕوویداوە، لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ خوێندنگەی ئامادەیی بەشێوەیەکی کەمتاکوت و یان بە تەواوی داخراوی دەمێننەوە.
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی فەرەنسی نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە قوتابخانەکانی دەوروبەری پاریس لەسەر پرسی پڕکێشەبوونی پرۆسەی فێرکاری، کەمبوونی مامۆستا و قەرەباڵغی پۆلەکانی خوێندن دەستیپێکرد و بەخێرایی بوو بە شەپۆلێکی سەرتاسەری.