لاڤرۆڤ: ڕووسیا بەرپرسی شکستهێنانی ڕێککەوتنەکانی ئۆکرانیا نییه
تشرینی یهکهم 08, 2026 20:00 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ خۆی بە بەرپرسی شکستهێنانی ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ کێشەی ئۆکرانیا نازانێت و لە مەسەلەی دانوستانەکاندا ویژدانی تەواو ئاسوودەیە.
سێرگەیی لاڤرۆڤ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ڕووسیا ڕایگەیاند: دانوستانی دوولایەنە لە ئەستەموڵ لەگەڵ ئۆکرانییەکاندا بەڕێوە دەچوو، ئەوان ڕێک لەو کاتەدا دانوستانەکەیان وەستاند کە ئێمە پێشنیارمان دا پلان و بەرنامەی سەرەکی ئەم دانوستانانە فرەلایەن بێت. دانوستانێکی سێلایەنەش بە بەشداریی ئەمریکا و ئۆکرانییەکان بەڕێوە چوو، کە ئەویش بە دەستپێشخەریی ئێمە نەوەستێندرا، کەوایە ویژدانی ئێمە ئاسوودەیە. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیشی کرد کە مۆسکۆ پاش هێرشە ئەنجامدراوەکان لە ڕۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دەبێت بزانێت کە کیێڤ بە چ پرس و بابەتێکەوە ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ دانوستان.