فەڕەنسا لەسەرووبەندی دووبارە بوونەوەی ناڕەزایەتیی هێلەگ زەردەکان دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447636-فەڕەنسا_لەسەرووبەندی_دووبارە_بوونەوەی_ناڕەزایەتیی_هێلەگ_زەردەکان_دایە
لیژنەی هاواهەنگیی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەگ زەردەکان لە فەڕەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی تازە لە ڕۆژی شەممەدا بانگەوازی بڵاو کردەوە.
(last modified 2026-10-21T15:58:06+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 19:03 Asia/Tehran
  • فەڕەنسا لەسەرووبەندی دووبارە بوونەوەی ناڕەزایەتیی هێلەگ زەردەکان دایە

لیژنەی هاواهەنگیی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەگ زەردەکان لە فەڕەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی تازە لە ڕۆژی شەممەدا بانگەوازی بڵاو کردەوە.

لیژنەی هاواهەنگیی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەگ زەردەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بڕیارە ڕێپێوانێکی بەرفراوان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا دژی هەڵاوسانی زۆر و هەلومەرجی خراپی ئابووری لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێ. نزیک بە حەفتەیەک لەمەوبەریش رۆژی ناڕەزایەتی دەربڕینی هێلەگ زەردەکان دژی تێچووی زۆری ژیان، پشێویی لێکەوتەوە. دوابەدوای شکستهێنان لە کۆنترۆڵکردنی نائارامیی شارەکان، سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە قەبووڵکردنی هەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی، ڕایانگەیاند؛ حکومەت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بشێویی وئاڵۆزییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوان لە شەممەی داهاتوو-وە دەس پێ دەکا.