ناڕەزایەتیی پکەن لە هاتنی بێمۆڵەتی پاپۆڕشکێنی ئەمریکایی بۆ نێو ئاوەکانی چین
فەرماندەریی ناوچەی باشووریی سوپای چین ڕایگەیاندووە کە پاپۆڕشکێنێکی ئەمریکایی هاتووەتە نێو ئاوەکانی نزیک گاشەبەردی "شیان بین" لە دوورگەکانی "نانشا" و ئەو کردەوەی بە پێشێلکەری سەروەریی چین و مەترسییەک لەسەر ئاشتیی دەریایی و پاوەجێیی ناوچەکە وەسف کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنی فەرماندەریی ناوچەی باشووریی سوپای چین، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، پاپۆڕشکێنی ئەمریکایی چارلستۆن بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە حکومەتی چین، هاتە نێو ئاوەکانی نزیکی گاشەبەردی شیانبینەوە. لە کاردانەوە بەو کردەوەیە، هێزی دەریایی چین بۆ شوێنپێهەڵگرتن و چاودێریکردن بەسەر جموجۆڵی پاپۆڕشکێنی ئەمریکاییدا بەرەو ناوچەکە بەڕێکران. فەرماندەریی ناوچەی باشووریی سوپای چین بەپێداگری لەسەر مافی سەروەریی ئەم وڵاتە لەسەر دوورگەکانی نانشا و ئاوەکانی دەوروبەری، داوای لە ئەمریکا کرد کە ئەو جۆرە کردەوانەی بوەستێنێت. ئەم فەرماندەرییە هەروەها ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای چین لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان و بەرگری دەکەن لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە و ئاشتی و پاوەجێیی ناوچەکە. شایانی باسە، دوورگەکانی نانشا لە دەریای باشووری چیندا هەڵکەوتوون. ناوچەیەک کە لەبەر ناکۆکیی سنووری و هەروەها ئامادەبوونی سەربازیی زلهێزانی ناوچەیی و واوەناوچەیی، یەکێک لە بنکەکانی گرژی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دێتە ئەژمار.