کرێملین پێشنیازی ئاگربڕی ٦٠ رۆژەی زێلێنسکی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447414-کرێملین_پێشنیازی_ئاگربڕی_٦٠_رۆژەی_زێلێنسکی_ڕەت_کردەوە
کرێملین پێشنیازی دامەزراندنی ئاگربڕی شەست رۆژەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای ڕەت کردەوە کە بڕیار بوو لەو ماوەدا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی، بەڕێوەببا.
(last modified 2026-10-12T14:03:36+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2026 17:32 Asia/Tehran
  • کرێملین پێشنیازی ئاگربڕی ٦٠ رۆژەی زێلێنسکی ڕەت کردەوە

کرێملین پێشنیازی دامەزراندنی ئاگربڕی شەست رۆژەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای ڕەت کردەوە کە بڕیار بوو لەو ماوەدا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی، بەڕێوەببا.

 

دیمیتری پسکۆف، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند؛ ڕووسیا لەبری ئاگربڕی کاتیی، خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکە کە بەهۆیەوە ئاشتی پاوەجێ دەستەبەر ببێ. پسکۆف وتی: سەرۆک کۆمار پوتین و بەرپرسانی ڕووسیا بەجاران ڕایانگەیاندووە کە خوازیاری ئاگربەس نین؛ ئێمە ئاشتییەکی درێژماوەمان دەوێ و بۆ گەیشتن بەو مەبەستەش ئامادەین هەرکارێک کە مومکین بێ بیکەین.

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا رۆژی یەکشەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکا داوای لە پوتین کردبوو، رەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ دامەزراندنی ئاگربڕی تۆکمە بۆ ماوەی شەست رۆژ هەتا ئۆکرانیا بتوانێ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بەڕێوە ببات.