تاووتوێی شەڕی رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە لە کۆبوونەوەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەدا
کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەو بانکی جیهانی بە تەوەری شەڕ لە رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە، لەمڕۆ-وە لە بانکۆک دەسپێبوو.
کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەو بانکی جیهانی هەتا هەژدەی ئۆکتۆبەر درێژەی هەیە کە بەرپرسانی دراڤی، سەرۆکانی بانکە ناوەندییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان تێیدا بەشدارن. شەڕی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران و شوێنهاتە ئابوورییەکانی، بۆ نموونە؛ هەڵکشانی نرخی وزەو خۆراک و گوشاری هەڵاوسان، لە گرینگترین بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوەیە. داخرانی گەرووی هورمز و سازبوونی کێشە لەبەردەم گواستنەوەی نەوت، فرۆشی وزەی لەئاستی جیهانیدا خستووەتەژێر کارتێکەریی و چوونەسەری تێچووی سووتەمەنی و کودە کیمیاوییەکان، نیگەرانی لەمەڕ گەشەی ئابووری تاو پێداوە. وڵاتانی ڕوو لەگەشە، بەتایبەت لەبەر هەڵکشانی نرخی سوود و تێچووی دانەوەی قەرزەکان، لە لاوازترین ئابووریەکان لەهەمبەر ئەو قەیرانەدا بەئەژمار دێن.