کاردانەوەی چین بە قسەکانی ترامپ کە وتوویەتی پێکەن و مۆسکۆ یارمەتیی ئێران دەدەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ سەبارەت بەوەی کە چین و ڕووسیا یارمەتیی ئێران دەدەن، پێیداگرت: پکەن بەردەوامە لە درێژەپێدانی هەوڵی بنیاتنەرانەی خۆی لە پێناو دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە هەندێک قسە و بابەت سەبارەت بەوەی کە پکەن و مۆسکۆ یارمەتی تاران دەدەن لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو کە بڕوای نییە چین و ڕووسیا یارمەتی ئێران بدەن و بێتوو ئەوە بکەن وەها کردەوەیەک دەتوانێ دواهاتی نالەباری بۆ ئەم دوو وڵاتە هەبێ. مائۆنینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە ئەو قسانەی دۆناڵد ترامپ وتی: چین بە جاران هەڵوێستی خۆی لەم بارەوە بە ئاشکرا و بە زوڵاڵی ڕاگەیاندووە. ئەم دیپلۆماتە چینییە وتیشی: پکەن لە ڕێگەی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیوەند و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئێستاش هەر بەردەوامە لە هەوڵە بنیاتنەرەکانی لە پێناو بوژاندنەوەی ئاشتی، پاوەجێی و گەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.