ئاسیا تایمز: شەڕنانەوەی دژ بە ئێران ئەمریکای بەرەوڕووی بونبەست کرد
بنکەی هەواڵی ئاسیا تایمز نووسی کە شەڕنانەوەی دژ بە ئێران کەلێنی ستراتژیک لە جبەخانەی ئەمریکای لە قاو داوە و بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی توانای پێشپێگرانەی ئەم وڵاتە.
ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوەش دەکات کە دواهاتەکانی ئەم بەرەوڕووبوونەوەو گوشاری بەردەوام لەسەر پاشەکەوتی چەک لەوان کەمبوونی مووشەکی شوێندۆز، توانای پێشپێگرانەی ئەمریکای لاواز کردووە و فەرماندەرانی سەربازیی ئەمریکای ناچار کردووە بڕیارگەلێکی مەیدانی ئەستەم بدەن. ئاسیاتایمز هەروەها بە ئاماژە بە گرێبەستەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پنتاگۆن لەوانە لەگەڵ کۆمپانیای "ڕێیتۆن" بۆ خێراترکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی مووشەکی "ئێس ئێم ٦" و گرێبەستی دروستکردنی مووشەکی "ئامرام" و "پاتریۆت" لەگەڵ کۆمپانیای "لاکهید مارتین" ڕاشیگەیاند کە ئامانجی گشتی لەم گرێبەستە گەورە و زەبەلاحانە، هەوڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو یەدەگەیە کە لەبەر شەڕی دژ بە ئێران کۆتایی هاتووە. ئاسیا تایمز هەروەها جەختی کردووە کە واژۆکردنی ئەم گرێبەستانە بە هیچ لەونێ بە مانای گەڕانەوەی خێرای مووشەکە بەکارهێنراوەکان بۆ جبەخانە سەربازییەکان نییە، لەبەر ئەوەی کە پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی چەک پێویستی بە کات و زەمانێکی زۆرە.