وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: ١٤٨ ناوچەی سەربازیی ئۆکراین کرایەئامانج
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ژێرخانەکانی گواستنەوەی سوپای ئۆکراین و بەسەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، کۆگاکان و سەکۆکانی هاویشتنی درۆن، سیستەمەکانی رۆباتیکی زەمینی، جبەخانەکان و شوێنەکانی جێگیرکرانی کاتیی هێزە ئۆکراینی و هێزە بیانییەکان، بەئامانج گیراون. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە شەوی ڕابردوودا، بۆمبێک کە کۆنترۆڵ دەکرێ، چوار مووشەکی کروزی دوورهاوێژی جۆری فلامینگۆ، دوو مووشەکی دوورهاوێژی کۆنترۆڵکراوی جۆری نیپتۆن و ٦٠٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان پێوشوێن گرتووەو تێکیان شکاندوون. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێزەکانی گرووپی دەنیپەر، بنکەو بارەگاکانیان لەدرێژەی هێڵی پێشەوە پەرەپێداوەو بیست چەکداری ئۆکراینی و پێنج ئۆتۆمبیلیان لەناوبردووە.