فەڕەنسا لەنێو گڕی ناڕەزایەتییەکاندا، جێگیرکرانی ٧٠ هەزار هێزی ئاسایشی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447836-فەڕەنسا_لەنێو_گڕی_ناڕەزایەتییەکاندا_جێگیرکرانی_٧٠_هەزار_هێزی_ئاسایشی
فەڕەنسا ئەمڕۆ لە سیێەمین شەممەی بەدوای یەکی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، کەشی ئاسایشیی ئەو وڵاتەی تاوپێداوە.
(last modified 2026-10-31T15:07:45+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 18:35 Asia/Tehran
  • فەڕەنسا لەنێو گڕی ناڕەزایەتییەکاندا، جێگیرکرانی ٧٠ هەزار هێزی ئاسایشی

فەڕەنسا ئەمڕۆ لە سیێەمین شەممەی بەدوای یەکی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، کەشی ئاسایشیی ئەو وڵاتەی تاوپێداوە.

 

سەندیکا کرێکارییەکان، پێکهاتەکانی خوێندکاران و قوتابیان لە هاواهەنگیی لەگەڵ هێلەگ زەردەکان، بانگەوازی سەرتاسەریی خۆپیشاندانیان دەرکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە گرانیی و تێچووی لەڕادەبەدەری ژیان . وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا وێڕای ئاماژە بە جێگیرکرانی حەفتا هەزار هێزی پۆلیس لەپاریس و ژمارێک لە ناوچەکاندا، هاتووچۆی سنوردارکردووەو ڕێوشوێنی تایبەتی ئەمنیی دامەزراوە. ناڕازییان لە زیاتر لە شەش سەد شوێنی وڵات کۆبوونەوە. لەهەمان کاتدا، ئاستی نیگەرانی لە تێکهەڵچوونەکانی سەرشەقام و رەفتاری توندی گرووپە توندئاژۆ و دەمارگرژەکان، زیادی کردووە. ئەو ناڕەزایەتییانە، لەمەودای شەش مانگی ماوە هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی، بووە بە تاقیکردنەوەو ئەزموونێکی جیددیی بۆ حکومەتی فەڕەنسا.