هێزە چەکدارەکانی یەمەن کۆنترۆڵی ناوچەی "حەیفان"ی پارێزگای تەعزیان گرتەدەست
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447830-هێزە_چەکدارەکانی_یەمەن_کۆنترۆڵی_ناوچەی_حەیفان_ی_پارێزگای_تەعزیان_گرتەدەست
هێزە چەکدارەکانی یەمەن پاش کشانەوەی هێزەکانی سەربە هاوپەیمانیی عەرەبستانی سەعودی، توانیان ناوچەی حەیفان لە پارێزگای تەعز بەتەواوەتی پاکتاو و کۆنترۆڵ بکەن.
(last modified 2026-10-31T14:25:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 17:53 Asia/Tehran
  • هێزە چەکدارەکانی یەمەن کۆنترۆڵی ناوچەی

هێزە چەکدارەکانی یەمەن پاش کشانەوەی هێزەکانی سەربە هاوپەیمانیی عەرەبستانی سەعودی، توانیان ناوچەی حەیفان لە پارێزگای تەعز بەتەواوەتی پاکتاو و کۆنترۆڵ بکەن.

 

بۆردومانی ئامانجە ناسەربازییەکان و ناوچە ئاوەدانەکان لەلایەن عەرەبستانەوە لەپارێزگا جۆربەجۆرەکانی یەمەن هەروا بەردەوامە؛ ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ تەشەنای ئۆپەراسیۆنی مەیدانیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە بەخێرایی خەریکی چوونەپێش و پێشڕەوییکردنن. هێزە چەکدارەکانی یەمەن پاش کشانەوەی هێزەکانی سەربە هاوپەیمانیی عەرەبستانی سەعودی، توانیان ناوچەی حەیفان لە پارێزگای تەعز بەتەواوەتی پاکتاو و کۆنترۆڵ بکەن. هێزە یەمەنییەکان هەروەها پێشڕەوییان بەرەو پارێزگای لەحج درێژە پێداو کۆنترۆڵی ناوچەی "ئەلمەقاترە"، چەندین بەرزایی کوێستانی، قەڵای مێژوویی ئەلمەقاترە و دۆخی ستراتژیکی "نەجد کربە"یان گرتەدەست. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە سەنعا رایگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر گوندی "سەفا ئەڕڕامە" لە ناوچەی مسفەر، هەڵکەوتوو لە شارستانی ئەلمسراخ لە باشووری پارێزگای تەعز، هاووڵاتییەک بریندار بوو. لەهەمان کاتدا، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئیدیعای درۆیینی عەرەبستان سەبارەت بە هێرشکرانەسەر شاری مەدینەی مونەوەرەی رەت کردەوە. یەحیا سەریع وتی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن هیچ هەڵمەتێکیان بەرەو قووڵایی خاکی عەرەبستان ئەنجام نەداوەو ئەوەی دوژمنی جەنایەتکاری سەعودی لەبارەی خرانەخوارەوەی خۆفڕێک لە ئاسمانی شاری مەدینە بانگەشەی بۆ دەکا، لەدرێژەی درۆ و دەلەسە مەزن و بەرفراوانەکانیەتی دژی یەمەن، سەرزەوینی ئیمان و حیکمەت.