کۆریای باکوور: دەستبەرداری چەکی ناڤۆکی نابین
تشرینی یهکهم 31, 2026 17:43 Asia/Tehran
کۆریای باکوور ڕاگەیێندراوی هاوبەشی تاقمێک لە وڵاتانی چاودێر بەسەر پرۆسەی جێبەجێکرانی گەمارۆکان دژی ئەو وڵاتەی بە "پێشێلی ئاشکرای سەروەریی"یەکەی و بە سەرچاوەی دوژمنکاریی ئەمریکاو رۆژاوا زانی و شەرمەزاری کرد.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند؛ بایکۆتە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن پیونگ یانگ ناچاربکەن بکشێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەروەها ڕایگەیاند: بایکۆت و گوشار لەوانەیە لەسەر وڵاتانی لاواز کاریگەر بێ، بەڵام هەرگیز کارناکاتە سەر ئێمە. نومایش و هەراوهوریای دووپات کراوەی بایکۆت و سزاسەپاندنی ئەمریکاو رۆژاوا بەهیچ لەونێک ناتوانێ جێگەوشوێنی کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا وەک هێزی خاوەن چەکی ناڤۆکی، لەرزۆک بکا.