سێناتۆری ئەمریکی: ترەمپ گەندەڵکارترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە
تشرینی یهکهم 31, 2026 18:11 Asia/Tehran
سێناتۆری دیموکراتی ئەیالەتی کێنێتیکێت لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: دۆناڵد ترەمپ، گەندەڵکارترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەو وڵاتەیە.
کریس مۆرفی لە پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێڕای ئاماژە بەوەی کە دۆناڵد ترەمپ گەندەڵترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە، پێی داگرت، لە هەڵبژاردنی نێواندەورەییدا کەس تەنانەت نزیکیش نییە لە ناوبراو. ئەو لێدوانانە لەکاردانەوە بە ڕاپۆری بلومبێرگدا هاتە ئاراوە کە بەگوێرەی، ترەمپ لەکاتی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی نزیک بە بیست و نۆ هەزار مامەڵەی بازرگانیی ئەنجام داوە، رێژەیەک کە لەسەرجەم مامەڵەکانی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرێس(٢٢هەزارو ٢٠٠ حاڵەت) زیاترە. پێشتریش بێرنی سەندەرز، سێناتۆری دیموکراتی ئەمریکی ناوبراوی بە گەندەڵکارترین سەرۆک کۆماری مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەسف کردبوو.