کەشتییەکی هەڵگری چەکی ئۆکرانیا لە زەریای ڕەش هێرشی کرایە سەر
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی باری کە چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا هەڵگرتبوو، لە ئاوەکانی دەریای ڕەش لە باشووری ڕۆژاوای ئۆدێسا کەوتەبەر هێرش.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وێستگەیەکی کارەبا کە وزە دەدات بە یەکە سەربازی-پیشەسازییەکانی ئۆکرانیا لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی "بلۆشیتسی" سەر بە پارێزگای ژیتۆمیر لە ئۆکرانیا کرایە ئامانج. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا جەختی کرد کە هێرشکرانە سەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و کەشتییە دەریاییەکانی بەشدار لە گواستنەوەی باری سەربازییەوە بەکاردەهێنرێن بەردەوام دەبێت. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ٧ی نۆڤەمبەری ـیش٢٠٢٦ (١٦ ی خەزەڵوەری ١٤٠٥) ڕایگەیاندبوو کە لە دەریای ڕەش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆدێسا هێرشی کردۆتە سەر کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و کەلوپەلی دوو مەبەستی.