گۆتێرێش خوازیاری ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیک بوو بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دژی ئێران
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر داوای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکارێکی دیپلۆماتیک بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە دەسدریژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسەئان) لە مانیل سەردانی فیلیپینی کردووە، وتی: ئەوەی وا لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (رۆژاوای ئاسیا) و بەتایبەت لەپەیوەندیی لەگەڵ دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئێران، پێویستیمان پێیەتی، ڕێکارێکی جیددیی دیپلۆماتیکە بۆ دانووستان بەمەبەستی کۆتایی هێنان بەو دۆخەی ئێستای نە شەڕ و نە ئاشتییە کە شوێنهاتی وێرانکەریشی بۆ ئابووریی جیهان بەدواوەیە. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەر بەرنامەو پلانێک بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی هەبێت، ئێمە ئامادەین بە تەواوەتی تێیدا بەشدار بین و هاوکاربین لە بەرەوپێش بردنی. ئەوە، ئەو شتەیە کە دەمانەوێ شایەتی بین، بەڵام هێشتا هیچ دەستەبەرییەک بۆ مسۆگەرکرانی نییە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێکە داکۆکی لە چەکداماڵینی ناڤۆکی دەکاو هۆشداریی داوە، چوونەسەری گرژییە ژیۆپۆلیتیکییەکان و پەرەسەندنی ڕکابەریی لەنێوان زلهێزاندا، مەترسیی ناڤۆکی لەئاستی جیهاندا پەرەپێداوە.